ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی دۆرناوەندی کەرەج، دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان و هەروەها ئیدعای توندوتیژی دژ بە کرێکارێک، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی کەمبوونی حەقدەستەکانیان، لە دۆخێکی زۆر خراپی مەعیشەتیدا دەژین و خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان و هەروەها کۆتایی هاتنی هەڵسوکەوتی نایاسایی و توندوتیژی دژ بە کرێکاران بوون. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکەدا، کرێکاران جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە پێویستە بەڕێوەبەری ئەو شیرکەتە بگۆڕدرێت و گوشارەکان بۆ سەر کرێکارانی ناڕازی کۆتایی پێ بهێندرێت.
