کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری ئیرانشەهر

ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری ئیرانشەهر 1

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، کرێکارانی شارەداری ئیرانشەهر دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان کۆبوونەوە.

کرێکارانی ناڕازی لە کۆبوونەوەکەدا هاوکات لەگەڵ مانگرتن و دەست کێشانەوە لە کارەکانیان، ئاماژەیان بەوە کردووە کە سەرەڕای چەندین جار کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی دژ بە کەمتەرخەمی بەرپرسانی شارەداری و کۆماری ئیسلامی لە ئاست کرێکاران، نەک تەنیا وڵامی داخوازییەکانیان نەدراوەتەوە، بەڵکوو لە لایەن حراسەتی شارەدارییەوە بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە ناڕەزایەتییەکانیان، گوشارێکی زۆر خراوەتە سەریان. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، کرێکاران جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان و هەروەها پێدانی مافە ڕەواکانیان، درێژە بە ناڕەزایەتی و کۆبوونەوە دەدەن.