کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی حەکیمی نیشابوور

ناڕەزایەتی کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی حەکیمی نیشابوور 2

رۆژی ڕابردوو، کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی حەکیم لە نیشابوور دژ بە خراپی دۆخی پیشەییان کۆبوونەوە.

کارمەندانی ناڕازی لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە هۆی کەمبوونی کەرەستەی دەرمان و هێزی کار و هەروەها ئیزافەکاری زۆرەملێ، کەوتوونەتە ژێر گۆشاری سەختی پیشەییەوە و خوازیاری چارەسەر کردنی کێشەکانیان بوون. ئەو کەسانە هەروەها سەبارەت بە دواخستنی حەقدەست و جیاوازی نێوان حەقدەستی کارمەندان ناڕازین و ڕایانگەیاندووە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان درێژە بە ناڕەزایەتی و کۆبوونەوەکانیان دەدەن.