ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیک لە ماڵدزراوانی شیرکەتی یونیک فاینانس دژ بەدوادانەچوونی ناوەندە قەزاییەکان لە سەر سکاڵاکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ناڕازیان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە ٢٥ هەزار هاووڵاتی دژ بە بەرپرسانی گەندەڵی ئەو شیرکەتە، لە دادگاکانی ڕژیم سکاڵایان تۆمار کردووە، بەڵام ناوەندە قەزاییەکانی کۆماری ئیسلامی، سەرەڕای هەموو ناڕەزایەتییەکان، هێشتا سەبارەت بە تاوانەکانی بەرپرسانی ئەو شیرکەتە لێکۆڵینەوە دەستپێنەکردووە و ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی زۆرتری هاووڵاتیان. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکەدا، ماڵدزراوان خوازیاری پێداچوونەوەی دادپەروەرانە و بێ لایەنی ناوەندە قەزاییەکانی ڕژیم لە سەر دۆسیەکە و هەورەها سزادانی تاوانباران بوون.
