له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٩ هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه هێشتا چاره‌نووسیان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو برای خه‌ڵكی قوروه به‌ناوه‌كانی “مێهرداد و كه‌ژوان قادرمرزی”، لاوێكی خه‌ڵكی ساری به‌ناوی “دانووش كیادهی”، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی خۆی به‌ناوی “محه‌ممه‌د شه‌مس”، خوێندكارێكی زانكۆی تاران به‌ناوی “زه‌هرا مێحرابی”، لاوێكی خه‌ڵكی شیراز به‌ناوی “سه‌جاد زار‌ع”، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ناوی “شیرزاد ئازه‌ربه‌رزین”، موعه‌لیمێكی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “مه‌رزیه جانی پور” و لاوێكی وه‌رزشوانی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوی “عرفان موسته‌فایی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و ئیداره‌ی ئیتلاعات ڕاگوێزراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.