سێ هه‌زار كرێكاری په‌یمانی شاره‌داری “ڕه‌شت” ڕۆژی پێنجشه ممه ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵاواردن و به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی له لایه‌ن په‌یمانكارانه‌وه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی شاره‌داری “ڕه‌شت” خوازیاری گۆڕانی دۆخی پیشه‌ییان بوون و ڕایانگه‌یاند: لانیكه‌م ١٥٥ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده كه له ژێر ناوی “ئیسارگه‌ر” دامه‌زراون گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندییان بۆ جێبه‌جێ كراوه كه بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی دیكه‌ی ئه‌و شاره‌داریه. به وته‌ی كرێكاران، ئه‌و كاره‌ی شاره‌داری هه‌ڵاواردنه و ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه ئه‌بێ بۆ ته‌واوی كرێكاران یه‌كسان جێبه‌جێ بكرێت.