كرێكارانی شاره‌داری كووت عه‌بدۆڵڵا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ٣ مانگ حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌م شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا كرێكارانی ئه‌م شاره‌داریه به‌رده‌وام بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان له به‌رانبه‌ر ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌م شاره كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌بردووه و ده‌ڵێن ماوه‌ی ٢ ساڵه له لایه‌ن په‌یمانكاره‌وه داخوازییه‌كانیان دواده‌خرێت و وێڕای ناڕه‌زایه‌تیه‌كاینان، به‌رپرسانی ڕژیم هیچ وڵامێكیان بۆ داواكاری كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده نه‌بووه.