ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١٦ی گوڵان، كرێكارانی ناڕازی شاره‌داری بانه ڕایانگه‌یاند: گه‌ر به‌رپرسانی ئه‌م شاره‌داریه داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كات، مانگرتنی ناڕه‌زارڕتی به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م شاره‌داریه ماوه‌ی سێ مانگه حقووقه‌كانیان دواخراوه و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ته‌نیا به‌ڵێنی دڕۆیان پێداون. به وته‌ی ئه‌م كرێكارانه به‌رپرسانی شاره‌داری ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ ماوه‌یان هه‌یه خواسته‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ن، گه‌ر بایه‌خ به داخوازییه‌كانمان نه‌درێت ده‌ست له كار ئه‌كێشینه‌وه.