زه‌ره‌رمنه‌ندانی بازاری بوورس له تاران و چه‌ند شاری دیكه‌ی له‌وانه مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، زه‌نجان، ئیلام و كرماشان، ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گوڵان، له بێ بایه‌خی ده‌وڵه‌ت به داخوازییه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای ڕێكخراوی ئه‌وراقی به‌هادار ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان خوازیاری محاكمه‌ی تاوانبارانی زه‌ره‌رو زیانه‌كانی بازاری بوورس بوون و به وته‌ی به‌شداربووان له كۆبوونه‌وه‌كه ماوه‌ی ٨ مانگه به‌رده‌وام بوورسه‌كانی ئێران له دابه‌زین و زه‌ره‌ر دایه و به‌شێكی زۆر له سه‌هامداران به ته‌واوی ماڵه‌كانیان له ده‌ست داوه. جێی ئاماژه‌یه كه له شاری تاران هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه و خه‌ڵكیان داوه‌ته به‌ر په‌لامار بۆ تێكدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان.