ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له حاڵێكدا كه كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی ڕژیم ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان “نه‌وید ئه‌فكاری”یان به شاراوه‌یی ئێعدام كردووه، ده‌ستبه‌جێ و به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، لاوانی شاره‌كانی ئێران به وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین ده‌ست نووسراوه له ناڕه‌زایه‌تیی به ئێعدامی ناوبراو، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
داونیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی شاری بووشێهر به هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌مشاره و وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر” له‌ئاست ئێعدامی “نه‌وید ئه‌فكاری” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. له شاری تارانیش، لاوانی ناڕازیی له چه‌ندین شوێنی ئه‌مشاره له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین ده‌ست نووسراوه و پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “تۆڵه‌ت ده‌ستێنینه‌وه”، “ته‌نیا ڕێگا ئێعدام نه‌كرانی نه‌ویده‌كان، ڕاپه‌ڕین و شوڕشه” و “گه‌لانی ئێران وشیار بنه‌وه، نه‌ویدیان كوشت”، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نه‌وید ئه‌فكاری نوێ كرده‌وه. له لایه‌كی دیكه و له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری گورگان، لاوانی ناڕازیی به نووسینی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی” و “تۆڵه‌ی نه‌وید ئه‌فكاری ده‌ستێنینه‌وه” له‌ئاست ئێعدامی نه‌وید ئه‌فكاری ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها له شاری مه‌شهه‌د، لاوانی ناڕازیی به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و ده‌ست نووسراوه به ناوه‌ڕۆكی “ته‌نیا وه‌ڵامی ئێعدام، ڕاپه‌ڕینه” ئێعدامی نه‌وید ئه‌فكاریان به توندی مه‌حكووم كرد.