كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پڕۆژه‌ی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ١٥ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: به مه‌به‌ستی په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به‌دواداچوونیان كردووه، به‌ڵام په‌یمانكاری ئه‌م پڕۆژه‌یه له سه‌ره‌تای مانگی خاكه‌لێوه‌ی پاره‌كه‌وه به ڕاگرتنی چالاكییه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه، حه‌قده‌سته‌كانیانی په‌رداخت نه‌كردووه. ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان ٢٠٠ كه‌س ده‌بێ ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه سه‌ره‌ڕای دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، جێژنانه‌ی ئه‌مساڵیشیان پێ نه‌دراوه و بارودۆخی كاریان نادیاره.