كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی هێڵی گه‌یاندنی ئاوی زایه‌نده‌ڕوود به كاشان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان له ئاست په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، هه‌تا ئێستا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی ڕێبه‌ندان و ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌یان و هه‌روه‌ها مانگی گوڵانی ئه‌مساڵیان پێ نه‌دراوه. ڕاشیانگه‌یاندووه كه له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستادا، په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه.