كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی ئاسنی “ماه زه‌مین”ی زه‌ره‌ند، ڕۆژی دووشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له لایه‌ن شیركه‌تی “گه‌شه‌پێدانی پۆڵای زه‌راوه‌ند” ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازییان، له‌كاتی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان هه‌ندێ له مه‌زایاكانی پێوه‌ندیدار به قه‌رارداده‌كانیان ڕه‌چاو ناكرێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه زۆرێك له كرێكارانی دیكه مه‌عده‌نه‌كان له حه‌قده‌ستێكی گونجاوتر به‌هره‌مه‌ندن، لانیكه‌می حه‌قده‌ستێك كه وه‌ری ده‌گرن یه‌ك ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار تمه‌نه. ده‌شڵێن: جگه له‌مانه جێژنانه، پاداش و سه‌نه‌واتی كۆتایی ساڵیشیان پێ نادرێت.