كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی شیركه‌تی و په‌یمانی نه‌خۆشخانه‌كانی گولستان، خومه‌ینی، ڕازی و به‌قایی ٢ی ئه‌هواز، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، به شێوه‌ی جیاجای ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ده‌ڵێن: له قه‌یرانی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنادا سه‌رجه‌م كادره‌كانی ده‌رمانی به ته‌واو توانایانه‌وه له خزمه‌ت خه‌ڵكدا بوون، به‌ڵام هیچكام له به‌رپرسان هیچ سه‌رنجێك به بارودۆخی ژیانی كادری شیركه‌تی و په‌یمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌هواز ناده‌ن. شایانی باسه، كارمه‌ندانی شیركه‌تی ئه‌م نه‌خۆشخانانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه زیاتر له سێ مانگه هیچ حقووقێكیان پێ نه‌دراوه، چه‌ندین مانگیشه قه‌رارداده‌كانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.