ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دوای بڵابوونه‌وه‌ی بانگه‌وازێك، خانه‌نشین كراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له ئۆستانه‌كانی خوزستان و كرماشان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان له به‌رامبه‌ر سازمانی ته‌مینی ئیجتماعی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.
شایانی باسه، به‌هۆی ڕاگه‌یاندنی بارودۆخی سوور له هه‌ندێ له ئۆستانه‌كان له‌وانه تاران، كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشین كراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی به‌ڕێوه نه‌چووه. خانه‌نشین كراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و مووچه‌خۆرانی ئه‌هواز، له به‌رامبه‌ر سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له ئۆستانی خوزستان ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا، خانه‌نشین كراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر ئه‌م ناوه‌نده كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه و خوازیاری یه‌كسان كردن و زیادكردنی ئاستی حقووقه‌كانیان بوون. هاوكات كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له كرماشان، به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی ئێعتڕازی ڕوو له به‌ڕێوه‌به‌ری سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.