ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، پێرسۆنێلی نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی ئه‌هواز، دژبه چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی ئه‌هواز خوازیاری پێدانی ١٠ مانگ كارانه‌ی دواكه‌وتوو و دابینكردنی سرویسی هاتووچۆن و كاتێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه ویستوویه‌تی له‌ڵگه‌ڵیاندا گفتگۆ بكات، ناڕازیان درۆشمی “به‌رپرسی بێ كه‌فایه‌تمان ناوێت”یان به‌رز كرده‌وه.