به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاووڵاتییانی دانیشتووی شاره جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی كرێماڵ له ناوچه حاشین نشینه‌كاندا ناڕازین و له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: به هۆی گرانی كرێماڵ و خراپی باری ئابووری خه‌ڵكانێكی زۆر ڕوو له ناوچه حاشیه‌نشینه‌كان ده‌كه‌ه‌ن و ئه‌وه بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی كرێماڵ له‌و ناوچانه.
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی كاڵا و پێداویستییه‌كانی ژیان، بێكاری، هه‌ڵاوسان و هه‌ژاری سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی حاشیه‌نشینی له ئێرانه و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش یه‌كێكه هه‌ژارترین ناوچه‌كانی ئێران و به‌سه‌دان هه‌زار كه‌س له گه‌وره شاره‌كانی كرماشان، ورمێ، سنه و ئیلام، له ناوچه حاشیه‌نشینه‌كان و له خراپترین باروودۆخدا ده‌ژین. جێگای ئاماژه‌یه كه به هۆی سیاسه‌ته نئۆلیبراڵییه‌كانی ده‌وڵه‌تی “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی“، ژیان و مه‌عیشه‌تی ملیۆنان كه‌س له خه‌ڵكی هه‌ژاری ئێران كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و ناچارن له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری شار یان ناوچه حاشیه‌نشینه‌كاندا نیشته‌جێ بن.