ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی قه‌راردادی و ڕه‌سمی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی قه‌راردادی و ڕه‌سمی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان كۆبوونه‌وه به‌ڕێوه ئه‌به‌ن و ڕیانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان درێژه به چالاكییه‌كانیان ئه‌ده‌ن.