بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٣٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “سوبحان عەزیزی و ئومید خورشیدی”، ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٤ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان، بە بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و هەروەها دۆخی تەندروستیان زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراون.
