لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لانیکەم ٣٨٤ هاووڵاتی لە گوندەکانی ئێران گیانیان لە دەستداوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، چوار هەزار و ٣٧٤ یەکەی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان لە شار و گوندە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان لە هێرشەکاندا زیانیان پێ گەیشتووە کە بە گشتی ٢١١ یەکەی نیشتەجێبوون بە تەواوی ڕووخاون. لە هەمان کاتدا ٣٧ یەکەی پیشەسازی لە ناو چوون و هەروەها ٨٩٣ یەکەی دیکەش زیانی زۆریان پێ گەیشتووە. بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی پاش هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازییەکان، بە مەبەستی پاراستنی خۆیان، هێزەکانیان ڕاگواستووە بۆ شوێنە مەدەنییەکان و بە هۆیەوە زیانێکی زۆر بەر هاووڵاتیانی مەدەنی کەوتووە.
