بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “نەرگس محەممەدی” چالاکی سیاسی و براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبل، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٢٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ناوبراو بە شێوەیەکی نایاسایی لە بەندی زیندانیانی تاوانەکۆمەڵایەتییەکان ڕاگیراوە و هەروەها سەرەڕای خراپی دۆخی تەندروستی، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمانی پێویست و خێرا بێبەش کراوە. لە هەمان کاتدا بنەماڵەی ئەو بەندکراوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ناوبراو چەندین جار لە لایەن زیندانیانی دیکەوە هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە و سەرەڕای گەیاندنی ئەم بابەتە بە بەرپرسانی زیندان، هیچ کاردانەوەیەکی ڕوون ئەنجام نەدراوە.
