کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ ڕێگه‌ی ئاسنی باشووری ئێران

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ ڕێگه‌ی ئاسنی باشووری ئێران

ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ ڕێگه‌ی ئاسنی باشووری ئێران له‌ ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران له‌گه‌ڵ شیركه‌تی تراورس گرێبه‌ستی واژۆ كردووه‌، به‌ڵام چاودێری قه‌رارداده‌كه‌ ناكات و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی تراورس ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ كرێكاران له‌ گه‌رمای هاوێن دا دابین ناكه‌ن. كرێكاران هه‌روه‌ها داویان كرد داخوازییه‌ دواخراوه‌كانیان په‌رداخت بكرێت و حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی هێڵی هه‌ژاری بڕواته سه‌ره‌وه‌.