سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی قه‌راردادی شاره‌داریه‌كانی ئوستانی خوزستان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٢٠٠ كرێكاری قه‌راردادی شاره‌داریه‌كانی ئوستانی خوزستان گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی دەیانگرێتەوە به‌ڵام به‌پێی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی كاروباری شاری و شۆراكانی ئوستانداری خوزستان، بڕیاره ئه‌و پۆسته سازمانیانه‌ی دراوه به كرێكاران بێده‌ن به كه‌سانی ناسراو به “ئیسارگه‌ر”. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كرێكارانی لێكه‌وتۆته‌وه و ڕۆژی ڕابردوور له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.