کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداریی ئێرانشار، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، لە ناڕەزایەتی بە نەدانی حەقدەسته دواخراوه‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
بە وتەی نوێنەری کرێکارانی ناڕازی، ئەو کرێکارانەی لە شارەداریی ئێرانشار کار دەکەن، زیاتر لە 5 مانگە هیچ حەقدەستێکیان وەرنەگرتووە و لە هەمان کاتیش‌دا 14 ساڵە جه‌ژنانه‌ی کرێکارانیان نەداوە. هەروەها بەپێی یاسای کار، پێویستە هەر كرێكاری ئێرانی بەرامبەر بە ساڵێک کاركردن ٦٠ ڕۆژی ئاخری ساڵ جێژنانه وه‌ربگرن، بەڵام شارەداریی ئێرانشار پابەند بەو یاسایانە نییه.