سەرۆکی لیژنەی سەرچاوە ئاوییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، هۆشدارییدا كه توركیا بەنیازە بەندئاوێكی گەورە لە باکووری کوردستان دروست بكات و بە تەواوەتی عێراق لە ئاوی ڕووباری دیجلە بێبەش بكات.
توركیا پلانی بۆ سازكردنی بەنداوێكی گەورە لە باكوری كوردستان بەناوی بەنداوی “جیزرە” داناوه کە دەبێتە هۆی بێبەشبوونی تەواوەتیی عێراق لە ئاوی رووباری دیجلە. به‌وته‌ی كارناسانی ئه‌ندازیاری، ئەو بەنداوەی تورکیا دەیەوێت لەسەر رووباری دیجلە درووستی بکات لە مەترسیدارترین جۆرەکانی بەنداوە، بەوپێیەی كه بەنداوێکی ئاودێرییە و لەکاتی تەواوبوونیدا ئاوی ڕووبارەکە وشك دەکات و هیچ برە ئاوێک ناگاتە عێراق. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و به‌ندئاوه ته‌نیا ٣٥ كیلۆمتر له سنووره‌كانی عێراقه‌وه دووره و ده‌وڵه‌تی عێراق هیچ هه‌ڵوێستێكی له‌به‌ارنبه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیادا نیشان نه‌داوه.