به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، دانیشتووانی شاره‌كی “وه‌یس قه‌ره‌نی” شارستانی ڕه‌وانسه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌رمانان، له‌ئاست داكیركردنی زه‌ویه‌كانیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌وقافی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتییانی ناڕازی، پێشتریش چه‌ندین جار دژبه داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌وقافی ڕه‌وانسه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو، به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی نه‌چوو به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌وقووفه‌یه‌ك له‌ژێرناوی “حه‌میده ئه‌رده‌ڵان” كه له‌لایه‌ن “عوسمان نه‌قشبه‌ندی”یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك زه‌مینی ئه‌و شاره و وڵامده‌ره‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك نییه و ته‌نانه‌ت ڕه‌حمی به كۆڵان و شه‌قامه‌كانیش نه‌كردووه و هه‌ر شوێنێكی پێویست بووه داگیری كردووه. خه‌ڵكی ناڕازی جه‌ختیان كرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه ناده‌ن گه‌ڕه‌كه‌كانیان داگیر بكات.
