ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی شاری بۆكان له‌ئاست كه‌می به‌نزین و داخرانی به‌شێك له‌به‌نزینخانه‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه حۆجێیه‌كان، دوو ڕۆژه به‌نزین له شاری بۆكان ده‌ست ناكه‌وێت و به‌شێك له‌به‌نزینخانه‌كان داخراون و ئه‌وانه‌شی به‌نزینیان هه‌یه، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به چه‌ندین ساعه‌ت له ڕیزدا ده‌وه‌ستن. به‌وته‌ی هاووڵاتییه‌ك، له چه‌ندین شاری ئێران به‌نزین ده‌ست ناكه‌وێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ڕژیم له‌و ڕێگه‌وه بیه‌وێت نرخی سووته‌مه‌نی بباته سه‌ره‌وه.