به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوته‌وه، خه‌ڵكی ئوستانی سیستان و به‌لووچستان له‌گه‌ڵ كه‌می گاز و نه‌بوونی نه‌وت به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه و ڕۆژی ڕابردوو ژنێكی ته‌مه‌ن ٥٣ ساڵ به‌هۆی وه‌ستانی سێ ڕۆژه‌ی له ڕیزی نه‌وت جه‌ڵته‌ی دڵ لیدا و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازی، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌پسوولی گاز له كۆڵان و شه‌قامه‌كاندا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، بایه‌خ به خه‌ڵكی هه‌ژار ناده‌ن و ته‌نیا گازی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه دابین ده‌كه‌ن كه به‌رپرسانی ڕژیم و به‌رپرسانی نیزامی لێ نیشته‌جێن و خه‌ڵكی بێ ده‌ره‌تان ئه‌بێ چه‌ندین كاتژمێر له ڕیزدا بوه‌ستێن و له كۆتاییدا كه‌پسوولێك به چه‌ند هێنده‌ی نرخه‌كه‌ی ده‌كڕن، له‌و ناوچانه‌ی گه‌پسوولی گاز بڵاو ناكرێته‌وه نه‌وتیش ده‌ست ناكه‌وێت و خه‌ڵك دوو بۆ سێ ڕۆژ له ڕیزدا ده‌وه‌ستن و زۆر جار ده‌ستیان ناكه‌وێت.