ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، کۆمەڵێک لە جووتیارانی “ئیسفەهان” لە ناڕەزایەتی به پێنه‌دانی حه‌قئاوه‌ی زایه‌نده‌رود، به تراكتۆره‌كانیانه‌وه به‌ره‌و تاران به‌ڕێكه‌وتوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕووباری زایه‌ندەڕود”، وەک گەورەترین ڕووبار و لێشاوی ئاوی هەمیشەیی لە ناوچەی ناوەڕاستی ئێران، لە زنجیرە چیای “زەردکووه” لە “چوارمەحاڵ و بەختیارییەوە” سەرچاوە دەگرێت، نزیکەی ٢٠٠ کیلومتر بەرەو ڕۆژهەڵات دەڕوات و دواجار دەڕژێتە ناو تاڵاوەکانی “گاوخانی” كه بەداخەوە لە ساڵانی دیه‌ی ٨٠وه، بە هۆکاری جۆراوجۆر، ئەم ڕووبارە هەمیشەییە وشكی كردوه و ئێستاش بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی جووتیارانی ئه‌م ناوچه‌یه.