بەشێک لە گۆشت فرۆشەکانی شاری کرماشان لە سێ رۆژی رابردوودا بە بۆنەی زۆربوونی سه‌رانه، کەمیی داهات و بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت، دووکانەکانیان داخست.
له‌م پێوه‌نده‌دا سەرۆکی یەکێتیی گۆشت فرۆشەکانی کرماشان ڕۆژی یەکشەممە رایگەیاند، له كاتێكدا نرخی کرێی ماڵ و به‌رق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بەرزبووەتەوە، حكوومه‌ت له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا سه‌رانه‌ی زیادیکردووە و هاوكات گوشاریان بۆ دووكانداران هێناوه كه به نرخێكی كه‌م گۆشت بفرشن. جێگای ئاماژه‌یه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له شاری كرماشان نرخێ گۆشت گرانتر بووه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ گرانبوونی خۆراكی ئه‌و ئاژه‌ڵانه ده‌گڕێته‌وه.