ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له‌به‌رده‌م زیندانی “قزل حه‌سار”ی كه‌ره‌ج كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره‌ی ڕۆڵه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر سزای سێداره‌یارن به‌سه‌ردا سه‌پێنداروه، ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتوویه به مه‌به‌ستی ڕێگری له به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كانیان، له‌به‌رده‌م زیندانی “قزل حه‌سار” كۆبوونه‌ته‌وه و ڕۆژی ڕابردووش بۆ جارێكی دیكه به دروشمی “نا بۆ ئێعدام” كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و چه‌ند كه‌س بریندار بوون.