کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

  نان و ئازادی دەبێ لە گرەوگانی کۆماری ئیسلامی ڕزگار بکرێت!

  خامنەیی لە پەیامە نەورۆزیەکەیدا بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی ١٤٠٢ وتیڕیشەی سەرجەم کێشە و گرفتەکانی وڵات لە ئابووری، بەتایبەت هەڵاوسان و گرانی و بە تەی ئەو:” کەم بوونی بەرهەمهێنانی نێوخۆیی دایە“. ئەو هەروەها وتیبە کۆنتڕۆڵ کردنی کێشە ئابووریەکان، دەکرێت هەموو کێشەکانی وڵات چارەسەر بکرێن.” بەم هۆیەوە ساڵی ١٤٠٢ ی بە ڕەواڵی ساڵەکانی پێشو ئەمجاریش بە دروشمێکی بێ ناوەرۆکی دیکەی وەککۆنتڕۆڵ کردنی تەوەڕوم، گەشەی بەرهەمهێنان، ناو لێنا. ئەم قسانە لە حاڵێکدایە کە لەسەر بنەمای تازەترین ئامارێک بڵاو بۆتەوە لەلایەن ناوەندی ئاماری ئێرانەوە، نرخی تەوەڕوم لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردودا گەیشتە ٥٣،٤ لەسەد لە حاڵێکدا کە شوڕای باڵای کار لە ئاخرین ڕۆژەکانی ساڵدا ڕێژەی زیاد بوونی لانیکەمی حەقدەستی کرێکارانی لە ساڵی داهاتودا ٢٧ لەسەد ڕاگەیاند. هەروەها وەزاڕەتی تەعاون، کارو ڕیفاهی کۆمەڵایەتی بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی باسی لە گەشەی ٧١ لەسەدی هێڵی هەژاری لە نیوەی ساڵی ١٤٠١ دا کردوە و ڕاگەیاند کە لە ماوەی یەک دەیەی ڕابردودا ژمارەی هەژارانی وڵات زیاتر لە دوو بەرابەر بووە.

  مانگی خرمانانی ساڵی ١٣٥٨ خومەینی لە کۆبوونەوەی کارمەندانی بەشی ڕادیۆ لە قوم وتبووی:” ئەوانەی کە بنەمای هەموو شتێک بە ئابووری دەزانن ئەوانە ئینسان وەک حەیوان دەبینن. حەیوانیش هەموو شتێک فیدای ئابووریەکەی دەکات. وڵاغیش ژێربەنای هەموو شتێکی ئابوورییە.”

  بەڵام ئابووری کە سەردەمێک بە هی ئاژەڵ دەناسێندرا لەمڕۆدا و دوای ٤٤ ساڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەرەو هەڵدێری نابوودی بردوە، تا ئەو جێگایەی کە خامنەیی ئەو وەک گرفتی سەرەکی لە وڵاتدا ناودەبات. ڕاستیەکەی ئەوەیە کەزەنگی مەترسیدەمێکەیە لێدراوە، بەڵام بە پێی ڕەواڵی ئاسایی حاکمیەتی ئیسلامی نە دەبیستێ و نە دەیەوێ ببیستێ. هۆکارەکەشی ڕوونە. درێژەی دەسەڵاتی ئەم حاکمیەتە بەندە بەم هەژاری و بێبەشیەیەوە کە بەرۆکی زوربەی خەڵکی ئەم کۆمەڵگایەی گرتوە. دیارە کۆماری ئیسلامی تەنیا بە داسەپاندنی هەژاری و بە بارمتە گرتنی نانی سفرەی خەڵک وەک ئامرازێکی گرنگی سەرکوتەوە نە وەستاوە، بەڵکو هاوکات لەگەڵیدا ئازادیشی لێ زەوت کردون، بۆچی؟ لەبەر ئەوەی:” ڕاستیەکە ئەوەیە کە ئەگەر کەسێک نانی ئێوەی بڕی، ئازادیشی لێ ئەستاندونەتەوە. ئەگەر ئازادیتان لێ زەوت بکات، بێ گومان بزانن کە نانیشتان دەکەوێتە مەترسیەوە، لەبەر ئەوەی لەوە بەدوا نانتان دەبەسترێتەوە بە مەیل و دڵخوازی ئەربابەوە، نەک بە هەوڵ و هیممەتی خۆتان. لە سەرتاسەری دنیادا، تا ئەو جێگایەی کە ئازادی پاشەکشە بکات، هەژاریش زیادتر دەبێت، و بە پێچەوانەشەوە.” ئەمەش ڕووداوێکە کە لە نیزامی کۆماری ئیسلامیدا ڕوویدا، ڕەنگە تەنیا بەم جیاوازیەوە کە کۆماری ئیسلامی نان و ئازادی بە یەکەوە بە بارمتە گرت، واتە لە هەمان ڕۆژەکانی سەرەتای خوشین بەرەو دەسەڵات بۆ سوار بوونی شەپۆلی شۆڕشی ١٣٥٧ و داخوازیەکانی جەماوەری ڕاپەڕیو لە شۆڕشدا، بە هێرش کردنەسەر ئازادی دەستی پێکرد و دواتر سفرەی خەڵکی تاڵان کرد و بەم شێوەیەی لێهات کە لەمڕۆدا ژیانی زۆربەی خەڵکی ئێرانی بەرەو نابوودی بردوە.

  حاکمان دەسەڵاتدار بە ئاشکرایی دەبینن و دەشزانن کە هەمان زۆرینەی کە لە ئاکامی حاکمیەتی ئەواندا وەگیان هاتوون، زۆرینەیەکن کە نانی سەر سفرەیان بە تاڵان براوە و زۆرینەیەکە کە لە سەرەتایی ترین مافەکانی بێبەش کراوە، و لەمڕۆدا ڕاپەڕیوە تا نان و ئازادی خۆی لە بارمتەی ئەم سدەسەڵاتدارانە ڕزگار بکات.

  لەمڕۆدا و دوای ٤٤ ساڵ زۆربەی خەڵک بەم ئاکامە گەیشتون کە ئەم حاکمیەتە نەک ئەوەی کە نانی سەر سفەرەیانی بە تاڵان بردوە، بۆ کپ کردنی دەنگی ناڕەزایەتیان سەبارەت بە تاڵان کردنی نانی سەرسفرەیان، ئازادیشیانی زەوت کردوە. پەندێکی تورکی هەیە دەڵێ:” ببێتە قاتڵی نانم دەشبتە قاتڵی گیان.” بەم هۆکارە ڕاستەقینە لەمڕۆدا داخوازی ڕوخانی ڕژیم وەک کۆسپێکی سەرەکی نان و ئازادی بەڕاستی لە قوڵایی ئەم کۆمەڵگایەدا سەری هەڵداوە. کۆمەڵگایەک کە بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئەوە دەچێت تا نان و ئازادی لە بارمتەی کۆماری ئیسلامی ڕزگار بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-