به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ٣٠ی خاكه‌ڵێوه هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كامیاران به ناوی “فارۆق قازی” خه‌ڵكی ئاوایی “كۆراره”ی سه‌ر به شاری كامیاران، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنك نادیار كرا.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌م هاووڵاتییه له مالی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستا نییه. شایانی باسه كه بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ئه‌م شاره‌یان كردووه، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن و شوێنی ڕاگیرانی وه‌رنه‌گرتووه.