“داوود ڕه‌زه‌وی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی تاران كه ماوه‌ی ٤٣ ڕۆژه له‌زیندانی ئێڤین به‌ندكراوه، ڕۆژی ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه كه ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی بۆ یه‌ك مانگی دیكه درێژ كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر توانیویانه چاویان به ناوبراو بكه‌وێت. “داوود ڕه‌زه‌وی” ئه‌ندانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ندیكای شیركه‌ت واحیدی ئۆتوبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر، له ڕێكه‌وتی ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. شایانی باسه كه دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌و سه‌ندیكایه به‌ناوه‌كانی “ڕه‌زا شه‌هابی” و “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه له زیندانی ئێڤین به شێوه‌ی نایاسایی ڕاگیراون و دادگای ڕژیم له جه‌له‌سه‌یه‌كدا به‌بێ هه‌بوونی خۆیان سزای به‌سه‌ریاندا سه‌پاندووه.
