له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه به‌ناوه‌كانی “سیروان محه‌ممه‌دی”، “محه‌ممه‌د عۆبه‌ید حه‌قیقیان” كارمه‌ندی پێشووی دادگوسته‌ری سنه و “پویا ڕۆسته‌می پور”، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ناوی “هوشمه‌ند گوڵابی”، سێ چالاكی مه‌ده‌نی عه‌ربی خه‌ڵكی شوش به‌ناوه‌كانی “مه‌حموود كه‌عبی”، “ڕه‌زاق كه‌نانی” و “سه‌دام كه‌عبی” و دوو لاوی به‌لووچ به‌ناوه‌كانی “یووسف گورگیچ” و “محه‌ممه‌د به‌خش” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منی و ئیتلاعاتیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.