له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٤ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم هاووڵاتیه‌كیان له شاری دێولان به‌ناوی “شایان سادقی”، لاوێكی خه‌ڵكی كامیارانیان به‌ناوی “فه‌رزاد مه‌ردووخی”، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تارانیان به‌ناوی “سه‌حه‌ر شه‌هبازی”، دوو برای خه‌ڵكی بۆكانیان به‌ناوه‌كانی “عه‌لی و وه‌لی گوڵمحه‌ممه‌دی”، خوێندكارێكی خه‌ڵكی ورمێ له زانكۆی كوردستان به‌ناوی “ئه‌شكان عومه‌رجوویی”، دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌ریوانیان به‌ناوه‌كانی “وریا دڵ ئه‌نگیز” و “بێهزاد ئه‌دوایی”، ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی تارانیان به ناوی “مێهرنووش زارعی”، هونه‌رمه‌ندێكی خه‌ڵكی پاوه‌یان به‌ناوی “شاهوو حسێنی”، خوێندكارێكی خه‌ڵكی زانكۆی ئازادی مه‌شهه‌د به‌ناوی “مه‌جید شیعه‌عه‌لی”، و سێ چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه‌یان به‌ناوه‌كانی “شادی گوفتار”، “مه‌هیلا ئه‌سڵانی” و “شه‌قایق باباخانی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
