به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی گوڵان و له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێڵی ئینترنتی له شاره‌كانی سنه و كرماشان به‌رته‌سك كردووه و هێزێكی زۆری له شه‌قام و مه‌یدانه سه‌ركییه‌كانی ئه‌و دوو شاره جێگیر كردووه.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به ئۆتۆمبێل و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی مه‌یدانه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری كرماشانیان گه‌مارۆ داوه و له شاری سنه‌ش هێزێكی زۆر له مه‌یدانی “ئێقباڵ” و شه‌قامی “فێرده‌وسی” جێگیر كراوه و هێڵی ئینترنت به‌رته‌سك و له هێندیك ناوچه‌ش به ته‌واوی داخراوه.