له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو كارناسی هه‌وافه‌زا و هه‌سته‌یی ئێران به ناوه‌كانی “ئه‌یووب ئینتزاری” ئه‌ندازیاری مووشه‌كی، و “دكتۆر كامران مه‌لاپوور” كارناسی هه‌سته‌یی خه‌ڵكی ئیزه، به شێوه‌یه‌كی گۆمانئاوی كوژراون و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان به نهێنی هه‌واڵه‌كه‌یان به بنه‌ماڵه‌كانیان ڕاگه‌یاندووه.
به پێی زانیارییه‌كان، وه‌زاره‌تی ئه‌منییه‌تی ئیسڕائیل هه‌واڵی كوژرانی “ئه‌یووب ئینتزاری” بڵاوكرده‌وه و وتی: ناوبراو پێشتر له هێزی هه‌وایی ئه‌رته‌شی ئێران له‌سه‌ركار ده‌ركراوه و پاش وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دۆكتۆرا له وڵاتی ئیتالیا، له‌لایه‌ن ڕێكخراوی هه‌وافه‌زای سپای پاسدارانه‌وه دامه‌زراوه. شایانی باسه كه هێشتا هیچ گرووپێك كوژرانی ئه‌و دوو كارناسه‌ی ڕژیمی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.