به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سۆهه‌یلا حیجاب” به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی كرماشان به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی پیامێكی نوێ له سه‌ر دۆخی به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێی بۆ ساز كراوه و ماوه‌ی به‌ندكرانیان بۆ یه‌ك ساڵی دیكه درێژ كردۆته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سۆهه‌یلا حیجاب” له‌ماه‌ی چوار ساڵ به‌ندكرانیدا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و له مافه‌كانی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه. ناوبراو به‌هۆی ئێش و ئازاری ده‌ست و پێ و كه‌مه‌ری پێویستی به مه‌ره‌خسی ده‌رمانی هه‌یه به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان دژایه‌تی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.