بە پێی هەواڵی گەیشتوو، بەداخەوە ڕۆژی شەممە رێکەوتی ١١ی گوڵانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاورێ “جەوادی وسووقی” لە پێشمه رگه دێرینه کانی کۆمه‌ڵه و سیمای خۆشه ویست و ناسراوی شاری سەقز ماڵئاوایی لەژیانکردووە.
هاورێ “جەواد وسووقی” لە ساڵانی پێش راپەرینی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران لەگەڵ خەباتی سیاسی ئاشنا بوو. هەر ئەو سەردەم لەگەڵ کۆمەڵێک لە تێکۆشەرانی سیاسی بۆ کرێکاری کردن و ئاشنایی زیاتر لەگەڵ کۆروکۆمەڵی سیاسی چوونە شاری تاران. لەسەروبەندی راپەرینی جەماوەریی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاویدا هاورێ جەواد خەباتی سیاسی خۆی لەگەڵ رێکخراوی “پەیکار” بۆ ڕزگاری چینی هه‌ژار دەستپێکرد و پاش رووداوەکان و ئاڵۆگۆرە سیاسی و رێکخراوه‌یه‌کانی “پەیکار”، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له هاورێیانی بە ریزی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمەڵە په‌یوه‌ست بوون. هاورێ “جەوادی وسووقی” پاش چەند ساڵ خەباتی پێشمەرگانە گەرایەوە سەر ژیانی ئاسایی لە شاری سەقز، بەڵام تا دوا ساته‌کانی ژیانی سه‌ری بۆ داگیرکه‌رانی کوردستان دانه‌نواند و وەک تێکۆشەرێکی دڵسۆزی رێبازی کۆمەڵە مایەوە. هاوڕئ جه‌واد وه‌ک كه‌سایه‌تییه‌کی دڵسۆز و خۆشه‌ویست له ناو خەڵکی شاری سەقز جێگای رێز و متمانه بوو. بەداخەوە ئەم تێکۆشەرە سیاسیه، ڕۆژی شەممە ١١ی گۆڵان هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانی کرێکار دڵە پر لە ئاوات و ئارزووه‌کانی بۆ ئازادی وسەربەستی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.