ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، ماتەم و مانگرتنی گشتی، له هەموو شار و شارۆچکەکانی فه‌لستین به هۆی هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل بۆسه‌ر شارۆچكه‌ی جنین.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،دوای ئه‌وه‌ی هێزەکانی ئیسرائیل هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی جنین لە باکووری کەرتی رۆژئاوا کە بووە هۆی کوژرانی 10 کەس، لە نێویاندا منداڵێک و ژنێکی بەساڵاچوو، هەروەها برینداربوونی دەیان كه‌سی دیکە و دروستبوونی وێرانکاری لە ماڵ و سامانی هاووڵاتیان لێكه‌وتووه‌ته‌وه. رێپێوانی جەماوەری بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە گوند و شارەکانی فه‌لستین بەڕێوەدەچێت و سەرکۆنەی هێرشه‌كانی ئیسراییل دەکەن.