بەیانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، ژمارەیەکی زۆر لە شۆفێر تاكسییه‌كانی شاری هەولێر، له‌ناڕه‌زایه‌تی بە گرانیی نرخی بەنزین ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا.
شۆفێرانی ناڕازی دەڵێن: لە بەرەبەیانی زووەوە نۆبە دەگرن بۆ کڕینی بەنزینی ٦٩٠ دیناریی و کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆش بەنزینخانەکان دادەخرێن، بەمەش ژمارەیەکی کەم لە شۆفێران دەتوانن بە نرخێکی هەرزان بەنزینیان دەست بکەوێت. جێگای ئاماژه‌یه كه شۆفێرانی ناڕازی ڕه‌خنه‌ی توندیان له حكوومه‌تی هه‌رێم گرت و بۆ ماوەیەک ڕێگای سەرەکیی “هەولێر- کۆیە”یان داخست.