ڕۆژی شەممە 4ی مانگی گوڵان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی فازی 2ی پاڵاوگەی ئابادان، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان،دەستیان لە کار کێشایەوەو مانیان گرت.
کرێکارانی مانگرتوو، خوازیاری گەرانەوە بۆسەر کاری هاوکارە دەرکراوەنیان و پێدرانی حەقدەستە وەدواکەوتووەکانیان. کرێکارنی ئەو فازە تا ئێستا چەندین جار بۆ پێڕاگەیشتنی داواکارییەکانیان دەستیان لە کار کێشاوەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە.