به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئاکۆ ئەڵامورادى” پەناخوازى خه‌ڵكی ڕۆژهەڵاتى کوردستان کە لە شارى هەولێر دەژیت، ڕۆژى هەینى ٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی له ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بە دوورینەوەى لێوەکانى مانى لەخواردن گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئاكۆ ئه‌ڵڵامۆرادی” له‌ناڕه‌زایه‌تی به وەڵامنەدانەوە و ناڕوونی چارەنووسی لە لایەن نوێنه‌رایه‌تی نەتەوە یەکگرتووەکان له شاری هه‌وڵێر، لێوه‌كانی دووریوه و مانی له‌خواردن گرتووه. ناوبراو نزیکەى ٦ ساڵە خۆى وەک پەناخواز له‌و ڕێكخراوه‌یه ناساندووه به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ وڵامێكی وه‌رنه‌گرتووه.