كرێكارانی بیانی و كۆچبه‌ری به‌شی گواستنه‌وه‌ی خۆراك له وڵاتی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و دابینكردنی ئیمكاناتی شایسته‌ی ڕیفاهی بوون.
مانگرتنی كرێكارانی بیانی و كۆچبه‌ری به‌شی گواستنه‌وه‌ی خۆراك له ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی به دوای ئه‌وه‌وه ده‌ستیپێكردووه كه كرێكارانی بیانی شیركه‌تێكی دیكه، خاوه‌نكاریان ناچار كرد به‌رنامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان هه‌ڵپه‌سێندرێت. كرێكارانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی خۆراك خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٥٤ له سه‌دی حه‌قده‌سته‌كانیانن.