كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی په‌یمانكاری “پارسا” له فازی ١٩ی پترۆشیمی كه‌نگان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیانگرت.
كرێكارانی شیركه‌تی پارسا له پترۆشیمی كه‌نگان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیانن. به وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران، حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه‌یان هێشتا پێنه‌دراوه و خاوه‌نكار حه‌قی بیمه‌كانیانی به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه. كرێكاران هه‌روه‌ها خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودان و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتین.