له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی كرێكارانی قه‌راردادی نه‌وت، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان، كرێكارانی پاڵاوگه‌كانی “ئادیش” و “ستاره”ی فازی یه‌كی كه‌نگان، له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی (١٠-٢٠” ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌یمانكارانی به‌شی خسووسی به به‌ڵێنی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و جێبه‌جێكرانی گه‌ڵاڵه‌ی (١٠-٢٠) هه‌وڵیاندا كۆتایی به مانگرتنی كرێكاران بێنن، به‌ڵام كرێكاران بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتندا. جێگای ئاماژه‌یه كه په‌یمانكاران هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانیان تا ئه‌م كاته جێبه‌جێ نه‌كردووه و به پێچه‌وانه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته بێكاركردنی به‌شێك له كرێكاران و كرێكارانی ده‌ركراو ڕایانگه‌یاندووه كه تا ئه‌و كاته‌ی ته‌واوی داخوازییه‌كانیان په‌رداخت نه‌كرێت شوێنی كاره‌كانیان به‌جێناهێڵن.