كرێكارانی شیركه‌تی كار كاوان جه‌لیلی سه‌وادكوه، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به پێڕانه‌گه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه، به كۆبوونه‌وه له شوێنی كاره‌كه‌یان خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، دابین كردنی ئیمكانانتی ئیمه‌نی له مه‌عده‌ن و دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی له شوێنی كار بوون. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه ڕایانگه‌یاندووه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان دابین نه‌كرێ، ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن.