سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شیركه‌تی “ئێران ئۆفۆق”ی دێهلۆڕان، له‌ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیانگرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی پێنج مانگه شۆفێرانی ئه‌و شیركه‌ته هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه و كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ش ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه و خاوه‌نكار ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێده‌دات. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیانن و ده‌ڵێن: له‌م باروودۆخه خراپه ئابوورییه‌دا به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست، بژێوی خۆمان و بنه‌ماڵه‌كانمان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیه‌وه.