به پێی هه‌واڵی گه‌یشتووه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان، كرێكارانی سیمبانی سه‌ر به ئیداره‌ی به‌رقی شاره‌كانی بانه و مه‌ریوان له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
كرێكارانی مانگرتوو خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بوون. به پێی زانیارییه‌كان ئیداره‌ی به‌رقی شاره‌كانی مه‌ریوان و بانه ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش حه‌قده‌ستی كرێكارانی سیمبانی كه‌م كردبۆوه. به وته‌ی كرێكاران حه‌قده‌ستێك كه بۆیان دیاریكراوه له‌و پایه‌ی حه‌قده‌سته كه له لایه‌ن ئیداره‌ی كار، ڕیفاه و ته‌عاوه‌نی ڕژیم دیاریكراوه زۆر كه‌متره و ناتوانن پێداویستییه‌كانی ژیانی پێ دابین كه‌ن.